Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 22:57

وەزارەتی ناوخۆ: چیتر رێگە نادەین سوود لە نیازپاکیی دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگێرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی سەر رێگای گوێڕ-هەولێر ڕایگەیاند، چیتر رێگە نادەین سوود لە نیازپاکیی دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.

 شەوی رابردوو، 29ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: ماوەیەکە لە لایەن چەند دەستێکی دەرەکی و بە فیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت. نوێترین هەوڵی تێکدەرانە بە بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی پێ کرد کە مەبەست لێی راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بووە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان سووتەمەنیی شلی وەک جێگرەوەی غاز بۆ دابین کردنی کارەبا بەکارهێنا، بە هاندانی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆمەڵە کەسێکی ئاژاوەگێڕ رێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاووڵاتیانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بە سەر خەڵک و رێبوارانی ئەو رێگایەدا کرد.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: لە ئەنجامی تەقەی ئەو کەسانە هاووڵاتییەک بووە قوربانی و گیانی لەدەست دا و ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بوون.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند: چیتر رێگە نادەین سوود لە نیازپاکیی دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگی رێت و سنوورێک بۆ ئەو کارە تێکدەرانە دادەندرێت. بۆ راگرتنی ئەو جۆرە ئاژاوەگێڕییانە، بە پێی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ کەسانی ئاژاوەگێڕ دەکرێت و کەس لە سەرووی یاسا نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.