Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 22:57

عێراق لە چوارڕیانێکی چارەنووسسازدا، دەوڵەتی یاسا سەردەکەوێت یان حوکمی چەک؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە مارک ساڤایا نێردەری سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە: جیهان ئێستا بە چاوێکی جیاواز سەیری عێراق دەکات و دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەم وڵاتدایە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا، بەڵام ئەمە مەرجدارە بە "کۆتاییهێنان بە چەکی دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت" و "جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان".

مارک ساڤایا دەڵێت: ئەمڕۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ عێراقێکی بەهێزدا بکات، بەو مەرجەی کێشەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە تەواوی چارەسەر بکرێت و شکۆی دامەزراوە فەرمییەکان بپارێزرێت. هیچ ئابوورییەک گەشە ناکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نابێت لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت تێکەڵ بە هێزی نافەرمی و گروپە چەکدارەکان بووبێت.

نێردەری سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق گوتیشی، عێراق ئێستا لەبەردەم هەلێکی مێژووییدایە بۆ داخستنی لاپەڕەی ڕابردوو. پێویستە وێنەی دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا بنیات بنرێتەوە، نەک باڵادەستیی چەک. وڵاتانی بەهێز کاتێک دروست دەبن کە دەسەڵاتەکانی (جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری) لە چوارچێوەی یاسایی خۆیاندا کار بکەن و دوور بن لە دەستوەردان و فشار.

 مارک ساڤایا لە بارەی ئەم قۆناغەی عێراقەوە دەڵێت: ئێستا عێراق لە قۆناغێکی هەستیاردایە:. یا دەچێتە قۆناغی دامەزراوەی سەربەخۆ و ڕاکێشانی وەبەرهێنان و سەپاندنی یاسا، یاخود دەگەڕێتەوە بۆ بازنەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان کە بارگرانییە بۆ سەر هەمووان.

نێردەری سەرۆکی ئەمریکا روونکردنەوە دەدات لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ چی پێویستە بۆ عێراق و بە رایگەیاند بە دوو رێگە دەتوانن عێراقێکی بەهێز دروست بکرێت.

چەسپاندنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان.

دوورخستنەوەی چەک لە کایەی سیاسی بە کرداری

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.