Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:18

حکومەتی هەرێم: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی دەستپێدەکاتەوە و کێشەی وێستگەکانی کارەبا نامێنێت

کوردستان TV
100%


تیمێکی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای داناگاز ڕایانگەیاند: هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییان هاتووە و "زۆربەی کێشەکان چارەسەر کراون".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بریکارانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی داناگاز ئەنجامدراوە. ئامانجی کۆبوونەوەکە خێراکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەی گاز بووە بۆ وێستگەکانی کارەبا.

لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕوونیان کردەوە، کە بە زووترین کات گازی سروشتی دەگاتەوە وێستگەکان و هاوڵاتیانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێک ئاگادار دەکرێنەوە.

رۆژی چوارشەممە نزیکەی کاتژمێر 11 و نیوی شەو بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانە بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر، کارەبای نیشتیمانی کەمبوووە و لە رۆژێکدا تەنیا سێ بۆ پێنج کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرا.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای دانا گاز، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بێ کارەبایی خستەگەڕ و رایانگەیاند، بەم نزیکانە کێشەی کارەبا چارەسەر دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.