Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 04:36

%80ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

کوردستان TV
100%

کارکردن لە سایلۆی هەڵەبجە کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامە و بەرپرسانی پرۆژەکەش ڕایدەگەیەنن کە زۆربەی کارەکانیان تەواو کردووە.

کاوە حیکمەت، سەرپەرشتیاری پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: "کارەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن و تا ئێستا 80٪ی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە، پێشبینیش دەکرێت ساڵی داهاتوو بە تەواوی بکەوێتە کار."

پرۆژەکە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەی 27 ملیار و 500 ملیۆن دینار. ئەم سایلۆیە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە.

ئەم سایلۆیە لە 10 کۆگای عەمبار پێکهاتووە و هەر عەمبارێک بە ڕووبەری 1200 مەتر دروست کراوە.

تەواوبوونی ئەم سایلۆیە دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکە و جوتیارانی هەڵەبجە، شارەزوور و گەرمیان دەتوانن بۆ ساغکردنەوە و عەمبارکردنی دانەوێڵەکانیان سوودی لێ وەربگرن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.