دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ههرێمی كوردستان له راگهیهنراوێكدا لهبارهی ئهنجامی كۆتایی سهرژمێریی و كارنهكردنی وهزارهتی پلاندانانی عێراق و حكوومهتی فیدراڵ به سهرژمێریی ساڵی 1957 كه بهڵێنی لهسهر درا بوو بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی ...
چوارشەممە رێکەوتی 26-11-2025 وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەرئەنجامی سەرژمێری گشتیی له عێراق راگەیاند، وەک لای هەموو لایەک روونە بڕیاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وابوو كه سەرژمێری ساڵی 1957 بکرێتە بنەمای سەرژمێریەکە لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان.
لەو بارەیەشەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە 5-11-2024 بڕیاریدا پێش راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی سەرژمێری گشتیی تەواوی ئەو هاووڵاتییانەی لەبەر هەر هۆکارێک ئێستا لە کەرکوک نیشتەجێن و لە خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و بەشێک نین لەسەرژمێری 1957 و دۆسیەکانیان بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێندرێتەوە .
بـەڵام بەداخەوە هیچ جۆرە پابەندبوونێک بەم بڕیارەوە دیار نیە و ئێمەش ئەمە بە مەترسییەکی جددی لەسەر ئەو ناوچانە دەبینین و پێچەوانەی بنەما گشتییەکانی مادەی 140ی دەستوورە.
بێگومان ئەم پێشهاتە نیگەرانییەکانی لای ئێمەی کورد زیاد كردووه، ئەگەر روونکردنەوەی پێویست و بڕوا پێکراو لە لایەن بەغداوە نەدرێت بە حکوومەتی هەرێمی كوردستان ، ململانێ دەستووریەکانی ئێمە دەگوازێتەوە بۆ قۆناخێکی دژوارتر .
لای هەموو لایەک روونە هەر جۆرە دەستبردنێک بۆ گۆڕینی ناسنامەو دیموگرافیای شاری کەرکوک و خانەقین و شەنگال و تەواوی ناوچە کوردستانیەکان قبوڵ کراو نیەو پێویستە لە دەرەوەی ململانێکان لە هەرێمی کوردستان، حکوومەت و کۆی لایەنە سیاسیەکان ئەم دۆخە بەجددی وەربگرن و کاری بنچینەیمان پاراستنی ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکانی تـربێت .
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ههرێم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.