ئاژانسی کۆچی ئەمه‌ریکا كه ناوه‌ندێكی فه‌رمی حكوومیی سه‌ر به ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه، قه‌ده‌غه‌كردنی چوونە ژوورەوەی ته‌واوه‌تی بۆ هاووڵاتییانی 12 وڵات بۆ ناوه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، لەنێویاندا ئەفغانستان، ئێران، لیبیا، سوودان و یەمەن هه‌یه.
ئاژانسی كۆچی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند: به دیراسه‌یه‌كی ورد بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چوونە ژوورەوەی ته‌واوه‌تی بۆ هاووڵاتییانی 12 وڵات بۆ ناوه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه و له كۆشكی سپی بڕیاره‌كه ده‌رچووه و چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، كه لە نێویاندا ئەفغانستان، ئێران، لیبیا، سوودان و یەمەن ده‌بینرێن.
ئاژانسی كۆچی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: "چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی 7 وڵاتی دیکە بەشێوەیەکی بەشەکی راگیراوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەنێویاندا کوبا، ڤەنزوێلا و تورکمانستان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.