Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 07:41

ڕووسیا هەڕەشەی قەدەغەکردنی تەواوەتی واتسئەپ دەکات

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هۆشداری دەدەنە کۆمپانیای مێتا (خاوەنی واتسئەپ) و ڕایدەگەیەنن کە تاوتوێی قەدەغەکردنی یەکجارەکی ئەو ئەپڵیکەیشەنە دەکەن لە وڵاتەکەیاندا.

دەستەی چاودێری پەیوەندییەکانی ڕووسیا (رۆسکۆماندۆر) ڕایگەیاندووە؛ واتسئەپ بووەتە ئامرازێک بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی "کاری تیرۆریستی" و ساختەکاری دژی هاووڵاتییانی ڕووسیا، بۆیە ئەگەر پابەندی یاساکانی مۆسکۆ نەبێت، بە تەواوی بلۆک دەکرێت.

لە مانگی ئابی ڕابردووەوە، ڕووسیا ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگی (Call)ی لە ڕێگەی واتسئەپەوە قەدەغە کردووە، وەک بەشێک لە هەڵمەتێک دژی تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕۆژئاواییەکان.

حکوومەتی ڕووسیا دەیەوێت بەم هەنگاوە هاووڵاتییانی ناچار بکات واز لە پلاتفۆرمە جیهانییەکان بهێنن و ڕوو لەو ئەپڵیکەیشنانە بکەن کە لەلایەن دەوڵەتەوە پشتیوانی دەکرێن.

 چالاکوانانی مافی مرۆڤ ترسیان هەیە کە ئەم فشارانە بۆ فراوانکردنی چاودێریی دەوڵەت و دەستگەیشتن بە داتای بەکارهێنەران بێت، بەتایبەت بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی کرێملین و دژبەرانی جەنگی ئۆکرانیا.

تا ئێستا کۆمپانیای مێتا هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ ئەم هەڕەشەیەی مۆسکۆ نەبووە.

شایەنی باسە جگە لە تێلیگرام، واتسئەپ یەکێکە لە بەکارهێنراوترین ئەپەکانی نامەگۆڕین لە ڕووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.