Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 11:12

یونامی: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر پەیامێکی نەرێنییە دژی سیستەمی فیدراڵیی عێراق

کوردستان TV
100%


نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، بە توندی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری ئیدانە کرد و ڕایگەیاند "ئەم کردەوانە تەنیا زیان بە ژێرخانی ئابووری نین، بەڵکوو پەیامێکی مەترسیدارن دژی سیستەمی فیدراڵیی وڵاتەکە."

ڕۆژی هەینی، 28ی نۆڤەمبەری 2025، یونامی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی، جگە لەوەی زیان بە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دەگەیەنێت، پەیامێکی نەرێنییە کە بە پلەی یەکەم دژی سیستەمی فیدراڵیی عێراق ئاراستە دەکرێت.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی جێگەی قبووڵکردن نییە، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە ڕێوشوێنی گونجاو بگرنە بەر.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، یونامی پێشوازیی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتدارانی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. ئامانج لەم لیژنەیە دیاریکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.