Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 03:12

ئومێد خۆشناو: دڵنیابن وەك هەمیشە سەردەكەوین

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەی دوای هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دروستبووە رایگەیاند "دڵنیابن وەك هەمیشە سەردەكەوین".

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند "وێڕای فشارێکی زۆری هاووڵاتییان دەربارەی نەبوونی کارەبا، سوپاسی هەموولایەک دەکەین كە وەک شاخێکی خۆنەچەمێن بەرامبەر هەوڵی ناحەزان و دوژمنان وەستاونەتەوە".

ئومێد خۆشناو پەیامەكەی ئاراستەی هاووڵاتییان كرد رایگەیاند "حکوومەتەکەتان لە هەموو ئاستێک لە هەوڵە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نەخوازراوە، دڵنیابن وەک هەمیشە سەرکەوتین و سەردەکەوین".

پارێزگاری هەولێر جەختیشی كردەوە كە بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ هەموولایەک بەتایبەت مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەسەر خەتن.

گوتیشی "بەدڵنیایەوە ئەو دۆخە چارەسەر دەبێ و وەک هەر جار سەر دەکەوین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.