وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوای هێرشەكەی سەر كیڵگەی غازی كۆرمۆر، ئێستا دەتوانین تەنیا 6 بۆ 8 كاتژمێر كارەبا بدەینە هاووڵاتییان.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبا رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر2700 تاوەکو 3000 مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەم بووەتەوە.
كەمال محەمەد راشیگەیاند: ئێستا دەتوانن 6 بۆ 8 کاژێر کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەین.
سەبارەت بە غازی ماڵانیش، وەزیری كارەبا گوتی: بۆ هەفتەیەك غازمان هەیە، بۆیە بەهیچ شێویەك غازی ماڵان گران نابێت.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر هێرشەكە تەنیا زیانی بەر كۆگاكانی كێڵگەكە گەیاندبێت، ئەوا لە ماوەی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوودا كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
درەنگانی شەوی رابردوو كاتژمێر 11:30 بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كێڵگەكە كەوت، هەروەها كارەبای نیشتمانی بەشێكی زۆری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پچڕا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.