بارەگای بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند خەلیل وەندی بڵاو كردەوە و رایگەیاند "هونەرمەند له بواری هونه‌ری گۆرانیبێژیدا خزمه‌تی زۆری هونه‌ر و ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردی كردووه".
بارەگای بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەند خەلیل وەندی، سه‌ره‌خۆشی لە خانەوادەكەیان و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین".
دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی بارەگای بارزانی:-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند خه‌لیل وه‌ندی،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كاك (خه‌لیل وه‌ندی)ـمان پێگه‌یشت.
هونه‌رمه‌ند خه‌لیل وه‌ندی له بواری هونه‌ری گۆرانیبێژیدا خزمه‌تی زۆری هونه‌ر و ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردی كردووه و گۆرانییه‌كانی به‌شی زۆریان هه‌ڵقوڵاوی ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی بووه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی به خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
27ـی تشرینی دووەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.