فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له رێكخراوه ناوخۆیی و عێراقی و جیهانییه‌كان ده‌كات له‌مه‌ڕ ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه‌ی كه كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و پشتیوان بن بۆ سه‌قامگیریی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ی خوارەوەش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكانە:-
راگه‌یه‌نراوێك بۆ گشت ڕێکخراوەکان
دوای هێرشە تیرۆرستییەکه‌ی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عیڕاق، ئێمە وەکو فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکوومی لە هەرێمی کوردستان داوا لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و عێڕاقی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و جیهانیەکان دەکەین پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن و هەڵوێستان هەبێت بۆ ئەم هێرشە یەک بە دوای یەکانەی کە دەبێتە مەترسی بۆ گیانی کرێکاران و هاووڵاتییان .
جگە لەمە هەڕەشەیەکی بەردەوامە لەسەر په‌كخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانی گەلەکەی .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان ئه‌وه‌ش هاتووه: لە هەرێمی کوردستانی عیراقی فیدڕاڵ لە ئێستادا کارەبای 24 کاتژمێری دەستەبەر کراوە کە ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ و بوێرانە بووە كه ئه‌نجامدراوه، هەموولایەک ئاگادارن لەسەر تانسەری عیڕاقی فیدڕاڵ کێشەی کارەبا هەیە جگە لەهەرێمی کوردستان.
بۆیە لەسۆنگەی ئەم سەرکەوتن و ژێرخانە ئابووریە سەرکەوتووە و هەروەک هەموو جیهانیش ئاگادارە کە رێکخراوەکانی مەدەنی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ ناردنی پەیام و پشتگیریی گەلان و سەرکەوتنیان، داواتان لێدەکەین پاڵپشتیمان بکەن و بەیاننامە و هەڵوێستی فەرمیتان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە تیرۆرستیانە.
پێشخستن و ئاسوودەیی گەلان و بەهێزی ئابووری جیهان و پاراستنی ژینگەکەی ،ئەرکی ڕێکخراوەکانی مەدەنیە و هیوادارین ڕۆڵی خۆتان هەبێت.
فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکوومی
27-11-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.