Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 02:46

هوشیار زێباری شوێنی هەڵدانی مووشەكان بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكرا دەكات.

درەنگانی شەوی رابردوو كاتژمێر 11:30 بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كێڵگەكە كەوت و كارەبای نیشتمانی بەشێكی زۆری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پچڕا.

هوشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمشەو پێنجشەممە لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: هێرشەكە لەلایەن گرووپە میلیشیاكان بە مووشەكی جۆری (گراد) ئەنجامدراوە.

راشیگەیاند: مووشەكەكان لە میحوەری خورماتوو ئاراستەكراون و ئامانجیش لێی زیانگەیاندن بووە بە ژێرخان و ئابووری هەرێمی كوردستان.

هوشیار زێباری ئاماژەی بەوەشداوە: دووبارەكردنەوەی ئەم پەلامارانە سەلمێنەری ئەوەیە كە حكوومەتی عێراق ناتوانێت كۆنتڕۆلی گرووپە چەكدارەكان بكات.

هەروەها گوتوویەتی: ئێستا هەلێكی زێڕین لەبەردەم محەمەد شیاع سوودانییە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرووپەكان و سزادانی تاوانباران، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی چانسی بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەم بەهێزتر بكات.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها پێشوازی لە هەڵوێستی مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد لەبارەی هێرشەكە، جەختیشی كردەوە كە كۆمپانیا ئەمریكییەكان بە بڕی نیو ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە كێڵگەكەدا دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.