بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات و رایدەگەیەنێت"لە رابردووشدا ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامدراون و هیچ ئیجرائاتێك نەكراوە".
بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها رایگەیاند "كاتی ئەوە هاتووە هەنگاوی جددی و عەمەلی بەرامبەر ئەم هێرشە ناڕەوایانە بگیرێتەبەر و ئەنجامدەران سزا بدرێن".
دەقی راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی لەبارەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتیانە.
سەرباری ئەوەی کە پێشتریش ئەو جۆرە هێرشە ناڕەوایانەی سەر هەرێم زۆرجار ئیدانە کراون بەڵام تەنیا ئیدانە بووە و لەبەرانبەر ئەنجامدەراندا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە و ئەو هێرشانە دووبارە بوونەتەوە. کاتی ئەوە هاتووە کە لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن.
بارەگای بارزانی
27ی تشرینی دووەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.