به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشه‌ممه، عومڕەکارێکی کورد بەناوی (خونچه محمود محمد) لە وڵاتی سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: ئەم عومڕەکارە خەڵکی گوندی ( نارنج جڵه )ی سه‌ر به هه‌ورامانه و ته‌مه‌نی له سه‌رووی (85) ساڵییه‌وه بووه، ئه‌مرۆ له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه.
كاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، پەیوەندییان به كه‌سوكارییه‌وه كردووه و ره‌زامه‌ندییان داوه كه هه‌ر له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به خاك بسپێردرێت .
كاروان ستوونی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەن و داواکارن لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.
گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان سەبارەت به ژمارەی ئەو عومڕەکارانەی کە تاوەکوو ئێستا لە وڵاتی سعوودییە کۆچی دواییان کردووە رایگەیاند : ئەمە یازده‌هه‌مین عومڕەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودییەوە کۆچی دوایی كردبێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.