هەر یەک لە باڵیۆزانی فەڕەنسا و بریتانیا لە عێراق هێرش بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆریان ئیدانە کرد و پابەندیی خۆیان بۆ ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پاتریک دورێل، باڵێۆزی فەڕەنسا لە عێراق لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "بە توندترین شێوە هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم. ژێرخانی وزە سوود بە سەرجەم هاولاتیان دەگەینن. فەرەنسا پابەندیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئاسایشی عیراق و بۆ کوردستان".
لە لایەکی دیکەوە لاپەڕەی فەرمیی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیی: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر."
باڵیۆزخانەی بریتانیا بە ئاماژەکردن بەوە "هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی، هەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق و سەلامەتیی گەلەکەی دەکات"، جەختی کردووەتەوە: "شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری لە هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات".
بە توندترین شێواز سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی شەو بۆ سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر دەکەم. ژێرخانی ووزە سوود بە سەرجەم هاولاتیان دەگەینن.
— Patrick Durel (@FrPatrickDurel) November 27, 2025
فەرەنسا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا بۆ کوردستان.
بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی خۆرمۆر.
— UK in Erbil (@ukinerbil) November 27, 2025
هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات. شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات. https://t.co/FbV5aR4mM7
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.