Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:05

لە وڵاتێكی ئەفریقیا كودەتا كرا و سەرۆك و ژمارەیەك وەزیر دەستگیر كران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە وڵاتی گینیا بیساو لە كیشوەری ئەفریقیا لەلایەن سوپاوە كودەتا كرا و سەرۆك و ژمارەیەك لە وەزیران دەستگیركران.

كودەتاكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن سوپای پیادەی گینیا بیساو ئەنجامدرا و دەستبەسەر باڵەخانەی سەرۆكایەتی و میدیای فەرمی وڵاتەكەدا گیرا.

عەمرو سیسۆكۆ ئیمبالۆ سەرۆكی گینیا بیساو رایگەیاندبوو كە بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا لە نووسینگەی كۆشكی سەرۆكایەتی لەلایەن سوپاوە دەستگیركراوە.

دوای دەستگیركردنی سەرۆك، سەرۆك و جێگری ئەركانی سوپا و وەزیری ناوخۆش لەلایەن سوپاوە دەستگیركران.

كودەتاكە بەهۆی ئاشكراكردنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گینیا بیساو بوو كە تێیدا ئەوە راگەیەنرابوو كە عەمرو سیسۆكۆ ئیمبالۆ 65%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.