Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو مایكڵ ریگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەولێر بكات، لە میانەی سەردانەكەدا لە رێوڕەسمێكدا بەفەرمی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مایكڵ ریگاس لە رۆژانی داهاتوو زنجیرەیەك سەردان ئەنجام دەدات، دەچێتە توركیا، دواتر سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، لە كۆتاییشدا سەردانی ئیسرائیل دەكات.

ئەم زنجیرە سەردانەی ریگاس لەنێوان رۆژانی 27ی تشرینی دووەم بۆ 5ی كانوونی یەكەم ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوەشدراوە، ریگاس لەم سەردانەدا لە بەغدا چاوی بە بەرپرسانی عێراق دەكەوێت، هەروەها ژمارەیەك دامەزراوەی دیپلۆماسی ئەمریكا بەسەر دەكاتەوە.

مایكڵ ریگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها سەردانی هەولێر دەكات و لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.