Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سڵاو و رێزی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئیماراتی لەلایەن كونسوڵی نوێی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان پێگەیشت.

ئه‌مڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشحی كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕاى پيرۆزبايى بە بۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونی، ئاماژەی بە پەیوەندیی تایبەت و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كى حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.

كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیماراتی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.