Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:21

هاتوچۆی هەولێر: خێرایی ڕێگای سێبیران بۆ 80 کم لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە خێرایی ڕێگەپێدراو لە ڕێگای سێبیران لە 60 کیلۆمەترەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز کراوەتەوە و بڕیارەکە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا شۆفێرانی شاری هەولێری ئاگادار کردەوە، کە بڕیار دراوە بە دەستکاریکردنی خێرایی ڕێگەپێدراو لە ڕێگای سێبیران (لە شەقامی 100 مەترییەوە تا فەرماندەیی زێڕەڤانی).

بەگوێرەی بڕیارەکە، خێرایی لێخوڕین لەو شەقامەدا لە 60 کم لە کاتژمێرێکدا، بۆ 80 کم لە کاتژمێرێکدا بەرز کراوەتەوە.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە 25ی تشرینی دووەمی 2025 جێبەجێ دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.