Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:14

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکا کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا کە گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆک بارزانی کرد و هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانیی کرد لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەکە.

لە دیدارەکەدا باس لە هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.

لەلای خۆیەوە سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق و جەختی کردەوە کە پێکهێنانی کابینەی نوێ دەبێت ڕەنگدانەوەی خواستی تەواوی گەلی عێراق بێت و لەسەر بنەمای دەستوور بێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆک بارزانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆکان کردەوە لە نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێشخستن و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و عێراق
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.