وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەزامەندى نیشان دا لەسەر وەرگرتنى تەواوى دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى کەرکووک و خانەقین و شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان (342) دەرچووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەندین ساڵە کارئاسانى دەكات بۆ وەرگرتنى سەرجەم قوتابیانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن.
دوای ئهوهی وهزارهتى خوێندنى باڵاى هەرێم دهرگای پێشكهشكردنی لە ڕێگەى زانکۆلاین بۆ دهرچووانی پۆلی 12 له بهشی خوێندنی كوردی له ناوچهکانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان كردهوه، له ئهنجامدا بۆ ئەمساڵیش ڕەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى (342) قوتابى شارى کەرکووک و خانەقین و شەنگال و تەواوى ناوچە کوردستانییەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابییانی هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى 2025-2026.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.