Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:17

خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە شەقامێكی هەولێر زیاد كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی لە شەقامێكی شاری هەولێر لە 60كم بۆ 80كم لە كاتژمێرێكدا بەرزكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە خێرایی ڕێگەپێدار و لە ڕێگای هەولێر کەرکووک لە بەرزەپردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120م بەرز کرایەوە.

راشیگەیاند: خێراییەكە لە 60کم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80کم لە کاتژمێرێک زیاد كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیارەكە ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێر 6:00 ئێوارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.