Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 04:14

چەند گەڕەکی هه‌ولێر لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سوودمەند بوونە

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر سوودمه‌ند بوونه‌ له‌ پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێر.

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، كە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم و لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی  480 ملیۆن دۆلار  لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جیبەجێكرا و بە گوژمەی 25 ملیار دیناریش لەلایەن  کۆمپانیای کەی وەن  دەست بە دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەكە كرا.

 بە تەواوبوونی هەردوو قۆناغی گه‌یاندنی ئاو له‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ ناو هه‌ولێر کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە شاری هەولێر چارەسەر كرد، لە قۆناغی یەکەمی ئاو بە 32 گەڕەک گەیشت و لە قۆناغی دووەمیشدا نزیکەی 50 گەڕەکی شاری هەولێر ئاوی پێگەیشت. لە گەڕەکی تورەقەوە تا حەسارۆک، بنەسڵاوە، دارەتوو، ژیان و قەتەوی، مامزاوە و گەڕەكەكانی تری سنووری هەر 6 شارەوانییەكەی هەولێر له‌ ئێستادا گرفت و كێشەی كەم ئاویان نه‌ماوه‌.

پڕۆژەكە لە 2024.9.8 لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردی بناغەكه‌ی داندرا و لە 2025.11.6 بەكۆتا هات و هەردوو هێڵی پڕۆژەكە كەوتەكار، كە لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی  20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات کە بۆ خواردنەوە دەشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.