Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 05:45

بە حەوت ملیۆن دار و هەشت ئامانجی ستراتیژی وردەکاریی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وردەکاریی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ژینگەییەکانی ئاشکرا کرد، بریتییە لە "پشتێنەی سەوزایی هەولێر". ئەم پڕۆژەیە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت و ئامانجی گۆڕینی سیمای ژینگەیی پایتەختە.
 

ژمارە و داتاکانی پڕۆژەکە:

قەبارە: دروستکردنی پشتێنەیەکی سەوز بە پانیی 2 کیلۆمەتر و درێژیی 78 کیلۆمەتر بە دەوری شاری هەولێردا.

ژمارەی دار: چاندنی نزیکەی حەوت ملیۆن دار.

جۆری دار: هەڵبژاردنی دارەکانی (زەیتوون و فستق) بەو پێیەی لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە دەگونجێن و بەرگەی وشکەساڵی دەگرن.

هەشت ئامانجە سەرەکییەکەی پڕۆژەکە:

حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاندووە کە ئەم پڕۆژەیە تەنیا چاندنی دار نییە، بەڵکو هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ بەدیهێنانی ئەم ٨ ئامانجە:

دابەزاندنی پلەی گەرمی: کەمکردنەوەی گەرمای ناو شار و باشترکردنی کەشوهەوای گشتی.

بەرەنگاربوونەوەی پیسبوون: هەڵمژینی گازە ژەهراوییەکانی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (ساڵانە 140 بۆ 210 هەزار تۆن CO2 کەمدەکاتەوە) و لابردنی گەردیلە وردەکان.

بەربەستی تۆز و خۆڵ: کاردەکات وەک فیلتەرێکی سروشتی بۆ ڕێگریکردن لەو تۆزەی ڕوو لە شار دەکات.

باشترکردنی تەندروستیی گشتی: کەمکردنەوەی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە پیسبوونی هەوا.

ڕووبەری گەشتیاری و وەرزشی: دابینکردنی شوێنی سەوزایی بۆ وەرزشکردن و بەسەربردنی کات.

پاراستنی سیستمە ژینگەییەکان: ڕێگریکردن لە بەبیابانبوون، چەسپاندنی خاک و بەهێزکردنی هەمەجۆریی بایۆلۆجی.

بووژانەوەی ئابووری: ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام لە بوارەکانی کشتوکاڵ، چاککردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان (زەیتوون و فستق).

بەڕێوەبردنی ئاو: بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئاودێریی زیرەک و دروستکردنی گۆمی دەستکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.