Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 05:44

رۆژی سێشەممە باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت دووسبەی سێشەممە شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، بەڵام شەپۆڵەكە لاواز و هەڕەمەكییە و رەنگە هەموو ناوچەكان نەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی لەبارەی شەپۆڵەكە رایدەگەیەنێت: بەگوێرەی پێشبینییەكان درەنگانی شەوی سێشەممە بڕێک هەوری باراناوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و عێراق دروست دەبێت.

هەروەها رایدەگەیەنێت: سەرەتا بارانبارین و ناسەقامگیری كەشوهەوا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دروست دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ و باکوری هەولێر و ئیدارەی سۆران و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەندێك شوێنی سلێمانی نمەباران دەبارێت.

 ئاماژەی بەوەش دا: ئەم شەپۆڵە بارانبارینە لاواز و کورتخایەن دەبێت و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشتر رایگەیاندبوو، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆڵێکی زۆرباشی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و رەنگە لە بەشێكی باشی ناوچەكانی پەڵە بكەوێت و ئاستی ئاو لە چەم و دۆڵ و ڕووبار و دەریاچەکان بەرز ببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.