چین لەم کۆتایی هەفتەیەدا میوانداری فێستیڤاڵی میوزیکی ئەلیکترۆنی "تۆمۆرۆلاند"ی بەلجیکی دەکات کە بۆ یەکەمجارە لە دووەم وڵاتی پڕ دانیشتوانی جیهان بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی هه‌واڵی " فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، فێستیڤاڵه‌كه لە ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی داخراوی گه‌وره ده‌كرێت له شه‌نگه‌های كه به ڕووناکی جیاواز و تیشكده‌ره‌وه ئاماده‌كراوه، له‌گه‌ڵ ده‌نگی گه‌وره كه به‌شێوه‌ی ئه‌ندازیاری له‌ناو هۆڵه‌كه جێگیر كراوه و رێكخراوه.
پێشبینی ده‌كرێت فێشتیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن هەزاران لاو و هەواداری چینی بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێبکرێت، ئه‌گه‌رچی هەوادارانی مۆسیقای ئەلیکترۆنی لە چین چالاکن، بەڵام هێشتا سنووردارە.
کامیرۆن سۆنکل لە ماڵپەڕی IDM.com. ئاماژەی بەوەکردووه، "پێموایە چین ئەو شوێنەیە کە بەرزترین خواست لەسەر ئەم جۆرە میوزیكه هەیە به‌تایبه‌تی چینی لاوه‌كانی بە پێچەوانەی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا كه كه‌متر ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت."
لای خۆیه‌وه، گوتەبێژی تۆمۆرۆلاند بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، فێستیڤاڵەکە باوەڕی بە دەرفەتی درێژخایەن هەیە لە چیندا له ساڵانی داهاتووشدا، بەراورد بە بەرازیل کە لە ساڵی 2015ەوە میوانداری جۆره‌كانی فێستیڤاڵەکەی کردووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.