Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 05:43

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئیمارای لە هەولێر کرد و هەردوو لا جەختیان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات کردەوە.

رۆژی یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە "ئەحمەد حەسەن ئەحمەد سلێمان"، کونسوڵی گشتیی نوێی ئیمارات لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی ئیماراتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە سەرۆک بارزانی کرد و هیوای خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەت گەلی عێراقدا بیت.

کونسوڵی گشتیی ئیمارات هەروەها ستایشی پێشکەوتن و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر، لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی ئیماراتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و دووپاتی کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئەرێنی و دۆستانەیان بەرانبەر بە ئیمارات هەیە. سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.

پێشهات و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.