Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:41

ئێران بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی داوای هاوكاریی به‌ په‌له‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئێران داوای هاوکاریی دەرەکی کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێکی گەورە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دارستانەکانی باکوری ئەو وڵاتەی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆنتڕۆڵی خۆی ده‌رچووه‌.

دارستانەکانی هیرکانیا نزیکەی هەزار کیلۆمەتر بە درێژایی کەناراوەکانی ئێران لە دەریای خەزەر و بەرەو ئازەربایجانی دراوسێ درێژ دەبنەوە.

یونسکۆ لە ساڵی 2019 دا دارستانەکانی وەک میراتی جیهانی ناساند كه‌ ته‌مه‌نی لە نێوان 25 بۆ 50 ملیۆن ساڵدایه‌ و هه‌زاران ئاژه‌ڵی كێوی و زینده‌وه‌ری تێدایه‌، شوێنی زیاتر لە 3200 جۆری ڕووەکه‌ له‌ئاستی جیهانیدا.

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی فەرمی ئێران بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئاگرێک کە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر لەو ناوچەیە کەوتەوە و لە سەرەتادا کوژێنراوه‌ته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵكراوه،‌ به‌ڵام  لە ١٥ی ئەم مانگەدا سەرلەنوێ هەڵگیرساوه‌ته‌وه‌.

هاوكات، محەممەد جەعفەر غەمپەنا، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پێشەشکیان، رایگه‌یاندووه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ئاستی هه‌موو ئێران خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاگره‌كه‌.

شینا ئەنساری، سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران ئه‌مرۆ شەممە گوتی: دوو فڕۆکەی تایبەتمەند بۆمبڕێژکەری ئاوی و هێلیکۆپتەرێک و هەشت کەس لە تورکیاوە ڕەوانەی ناوچه‌كه‌ كراون.

تەلەفزیۆنی فه‌رمی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پێویست بکات داوای هاوکاری لە رووسیاش دەکەین.

بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، گوایە ئاگرەکە لە ناوچەی بەردینی ئێلیت سەر بە پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێران لە لایەن راوچییەکانەوە دەستی پێکردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.