Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 04:18

زیاتر لە 300 قوتابی و مامۆستا لە نێجیریا ڕفێنران

کوردستان TV
100%

بەپێی ژمارەی نوێی کۆمەڵەیەکی مەسیحی، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، لە لایەن ژمارەیەک لە چەکدار زیاتر لە 300 قوتابی و مامۆستایان لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی لە ناوەڕاستی نێجیریا ڕفێنراون، ئەمەش دووەم کردەوەی لەو شێوەیەیە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕووبەڕووی قوتابخانەیەک بێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمەڵەی مەسیحییەکانی نێجیریا ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی ڕفاندنەکەی قوتابخانەی سانت ماری لە ویلایەتی ئەلنیجەر ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی کۆمەڵەکەدا هاتووە: "کۆی گشتیی قوربانییانی ڕفێندراو 303 خوێندکار و 12 مامۆستا بوون"، ئەمەش دوای وردبینییەک دێت کە دوای پڕۆسەی ڕفاندنەکە کرا.

پێشتر کۆمەڵەکە ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی ڕفێندراوەکان 227 کەسە. ژمارە نوێیەکە نزیکەی نیوەی کۆی گشتیی قوتابیانی  قوتابخانەکەیە کە 629 قوتابیین.

گوتەبێژێکی کۆمەڵەی مەسیحییەکانی نێجیریا ڕایگەیاند، قوتابیە ڕفێندراوەکان کوڕ و کچ بوون.

ڕووداوی ڕفاندنەکە لە قوتابخانەی سانت ماری دوای ڕفاندنی 25 کچە قوتابی دیکە دێت لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ویلایەتی کیبی لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا.

لە نێوەندی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئاسایش لە نێجیریا، کە گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، دەسەڵاتداران فەرمانیان بە داخستنی هەموو قوتابخانەکانی ویلایەتەکانی کاتسینا و پلاتۆ کردووە وەک ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی.

حکوومەتی ویلایەتی ئەلنیجەر ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی داخستووە. هەروەها پۆلا تیۆبۆ، سەرۆکی نێجیریا، پڕۆگرام و بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵوەشاندەوە، لەوانە ئامادەبوون لە لووتکەی گرووپی بیست لە جۆهانسبێرگ، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ڕفاندنی قوتابخانەکان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.