ئه‌مڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، کە پێشنیاری بەدیل بۆ پلانی ئەمه‌ریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ رووسیا داده‌ڕێژێت و بەڵێنیدا خیانەت لە بەرژەوەندییەکانی ئۆکراینا نەکات.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سه‌رۆكی ئۆكراینا لە وتارێکی ڤیدیۆیدا بۆ رای گشتیی گه‌لی ئۆكراینا رایگه‌یاند: "من ئارگیومێنتەکان دەخەمەڕوو، بەدیلەکان بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ پێشنیار دەکەم، ئه‌وه وێڕای پێشوازی كردن له پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا. "
بەڵێنیشیدا، هیچ كات خیانەت لە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و قوربانیدان و سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌لی خۆڕاگری ئۆکراینا نەکات.
زێلینسكی له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گه‌لی ئۆكراینا قوربانی زۆری داوه بۆ ئاشتی، ئێمه له‌گه‌ل ئاشتین نه‌ك ته‌سلیم بوون و پێشكه‌شكردنی به‌شێك له خاكه‌كه‌مان به داگیركه‌ر.
ئاشكراشیكرد: پێشوازی له هه‌موو هه‌وڵێك و نیه‌تێكی باش ده‌كه‌ن كه ببێته هۆی وه‌ستانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.