ئەمڕۆ هەینی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور رایگه‌یاند، به‌هۆی بڕینی بودجەی 17% بۆ ساڵی 2026، كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2900 هەلی کاری بۆ كارمه‌ندان راگەیاند، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییە داراییه نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ رێكخراوه‌كه.
میرجانا سپۆلجاریچ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ئه‌مرۆ هەینی رایگەیاند، رێکخراوەکەی پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەسەر هێڵی پێشەوەی ململانێکان کە کەم ڕێکخراو دەتوانێت له‌و دۆخه سه‌ختانه به‌رده‌وام بێت و كاربكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و واقیعی دارایی ناچارمان دەکات بڕیاری قورس بدەین لە پێناو پاراستنی توانای خۆمان بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییە پێویستەکان.
راشیگه‌یاند: له ساڵی داهاتووشدا وێڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی 17%ی بودجه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان، هێشتان ئاماده‌ن بۆ هاوكاریی كردنی هەموو ئەو کەسانەی پێویستیان پێانه و له‌دۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و ئاواره‌یی و ململانێیه‌كاندا ده‌ژین .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.