Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

جامی عەرەب بە بەشداری عێراق و 15 هەڵبژاردەی دیكە دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی عەرەب بە بەشداری عێراق و 15 هەڵبژاردەی دیكەی عەرەبی لە وڵاتی قەتەڕ دەست پێ بكات.

یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی عەرەب لە رۆژی 1ی مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات، بەڵام هەفتەی داهاتوو چەند یارییەكی پاڵاوتن لەنێوان هەڵبژاردەكان بۆ گەیشتن بە پاڵەوانیەتییەكە بەڕێوەدەچێت.

جامی عەرەب بەشێوەیەكی گشتی لە چوار گرووپ و 16 هەڵبژاردە پێكدێت بەمشێوەی خوارەوە:-

گرووپی یەكەم / قەتەڕ، توونس (لەگەڵ براوەی یارییەكانی پاڵاوتن لەنێوان سووریا – سوودان و فەڵەستین – لیبیا).

گرووپی دووەم / سعوودییە، مەغریب (لەگەڵ براوەی یارییەكانی پاڵاوتن لەنێوان عومان – سۆماڵ و یەمەن – دوورگەی قەمەر).

گرووپی سێیەم / مسڕ، ئوردن، ئیماڕات (لەگەڵ براوەی یاریی پاڵاوتن لەنێوان كوێت – مۆریتانیا).

گرووپی چوارەم / جەزائیر، عێراق (لەگەڵ براوەی یارییەكانی پاڵاوتن لەنێوان بەحرێن – جیبۆتی و لوبنان – سوودان).

یارییەكانی جامی عەرەب بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 1 بۆ 18ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچن كە یەكەم و دووەمی هەر كۆمەڵەیەك بۆ قۆناغی 8 و دواتریش بۆ یارییەكانی كۆتایی سەردەكەون.

جێی باسە پاڵەوانی دوایین پاڵەوانیەتی جامی عەرەب هەڵبژاردەی جەزائیر بوو كە لە ساڵی 2022 لە یاریی كۆتاییدا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی توونسی بردەوە و بووە و جامەكەی بەرزكردەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.