Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 12:38

بەم بەیانییە بوومەلەرزە لە ئێران رووی دا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە پارێزگای خوراسان لە باكوری رۆژهەڵاتی ئێران رووی دا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای خوراسان بڵاوی كردۆتەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 4.1 پلەی رێختەر بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكیان لەبارەی بوونی زیانی گیانی و ماددی یاخود رووخانی خانوو و باڵەخانە لە سنووری روودانی بوومەلەرزەكە پێ نەگەیشتووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.