ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی چاککردنەوەی پردی ئاشتی خدر ئاغا، ڕێگای نێوان سمیلان و چەند گوندێکی سەر بە قەزای چۆمان، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دادەخرێت و داوای لە شۆفێران کرد هاوکاری تیمەکانی کارکردن بکەن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە کە ڕێگای نێوان چەند گوندێکی سنوورەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دادەخرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاووڵاتیانی خۆشەویست، ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە بەرواری 20/11/2025، بەهۆی چاککردنەوەی پردی ئاشتی خدر ئاغا، ڕێگای نێوان سمیلان و گوندەکانی (بێشێ، گەزنە، کاولان، جاوکە، هەبرەسان، چومبرس، دزوک، نزاری، هورێ) دادەخرێت".
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوای لە شۆفێرانی ئەم ڕێگایە کرد کە هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای چۆمان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.