ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا هۆشداری دایە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا دوای ئەوەی کەشتییەکی سەربازی رووسیا بۆ دووەمجار لەمساڵدا لە ئاوەکانی بەریتانیا بینرا.
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بهریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پەیامی من بۆ رووسیا و پووتین ئەمەیە، ئێمە دەتبینین، ئێمە دەزانین چی دەکەیت، وە ئەگەر كهشتیی سهربازیی یانتار لە ماوەی هەفتەکەدا بەرەو باشووری وڵات بڕوات، وهڵامی تووندمان دهبێت."
هیلی روونیشی کردەوە، کە ئێستا كهشتیی یانتار لە نزیک ئاوەکانی بەریتانیا لە باکووری سکۆتلەندا جێگیر بووە، هەروەها تیشکی لەیزەری خۆی ئاراستەی فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە کردووە کە چاودێری چالاکییەکانی كردووه.
جۆن هیلی وهزیری بهرگری بهریتانیا دووپاتیشیکردەوە کە ئەمە دووەمجارە لهمساڵدا کە كهشتیی سهربازی رووسیا سنووره ئاوییهكانی بەریتانیا ببهزێنێت.
جۆن هیلی، پێشترهۆشداری دابووە پووتین، دوای ئەوەی هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا ئەم کەشتییە سیخوڕییەی ڕووسیای لە کەناڵی ئینگلیزی و دواتر لە دەریای باکوور دۆزیەوە، لەوێش کەشتییەکانی بۆ چاودێریکردنی بڵاوکردەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.