Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 02:47

كۆمیسیۆن شەش كاندیدی هەڵبژاردنی دوورخستەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە بەفەرمی دوورخستنەوەی شەش كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بە نووسراوی فەرمی ناوی كاندیدە دوورخراوەكانی بڵاو كردەوە كە هۆكاری دوورخستنەوەی سەرجەم كاندیدەكانیش پەیوەندی بە بڕوانامەی ساختە و نافەرمییەوە هەبووە.   

كۆمیسیۆن جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ دوورخستنەوەی كاندیدەكان، ژمارەی دەنگەكانیشیان بۆ خۆیان و لایەنە سیاسییەكانیان رەت دەكرێنەوە.

كاندیدە سەركەوتووە دوورخراوەكان بریتین لە:-

ئەحمەد ئەسعەد زەین عابدین لە هاوپەیمانی سەڵاحەدین - پارێزگای سەڵاحەدین

یوونس قاسم شەغاتی لە هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی - پارێزگای بەغدا

هەبە تۆفیق حەمزە لە هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی - پارێزگای بەغدا

نیهاد فەیسەڵ عەتائەڵا عەباس لە هاوپەیمانی سیادە - پارێزگای ئەنباڕ

نەوفەل شەریف جەودەت كاندیدی سەربەخۆی - پارێزگای بەغدا

خزێڕ علێوی جەبار هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی - پارێزگای نەینەوا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.