ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتیدا زیاتر لە 20 ملیۆن هاوڵاتییە له تهواوی عێراقدا.
جومانا غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگهیاند: "دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ سێشەممە 11/11/2025، کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی دەگاتە 20,063,773 کەس، لە کاتێکدا ژمارەی بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی 8,703 بنکەیە، هەروەها ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتیش گەیشتووەتە 39,285 وێستگە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.