Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:12

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین، باڵیۆزی نوێی فینلاند کرد و چاکسازییەکانی حکوومەت و دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9 ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین، باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی فینلاند کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، لەگەڵ دەربڕینی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەرکەکەی.

لە بەرامبەردا، باڵیۆزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا نیشان دا.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.