ئه‌مرۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه به‌یانی یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ی 16 هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت له سنووری شاره‌وانییه‌كانی بنه‌سڵاوه، داره‌توو ، كه‌سنه‌زان.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌ش هاتووه: سبەی یه‌كشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2025، له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا، له سنووری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه و داره‌توو و كه‌سنه‌زان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاه‌روانییه‌كانی هه‌ولێر، نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نیشته‌جێی ئه‌و سنوورانه‌ن دابەش دەکرێت.
جێی باسه، دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بنه خاوه‌ن زه‌وی خۆیان و له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوودمه‌ند ده‌بن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.