Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:16

بە گوژمەی زیاتر لە 3.6 ملیار دینار وێستگەی مۆبایلی کارەبای ئۆمەراوە لە قوشتەپە کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە ژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وێستگەی مۆبایلی کارەبای ئۆمەراوە لە قەزای قوشتەپە کرایەوە. ئەم پڕۆژەیە بە تێچووی زیاتر لە 3 ملیار و 622 ملیۆن دینار جێبەجێ کراوە و کێشەی کارەبای قەزاکە و 22 گوندی دەوروبەری بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.

لە مەراسیمێکدا کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی دەکرد، وێستگەی مۆبایلی کارەبای ئۆمەراوە لە قەزای قوشتەپە کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە خانەوادەی شەهیدان و پیاوماقوڵانی سنووری قوشتەپە ئامادە بوون، وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگیی ئەم وێستگەیە کردەوە، کە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بۆ دانیشتووانی قەزای قوشتەپە دانراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە وێستگەیەکی مۆبایلی کارەبا و شەش فیدەر لە وێستگەی ئۆمەراوە و بە تێچوونی زیاتر لە 3 ملیار و 622 ملیۆن دینار جێبەجێ کراوە. هەروەها پڕۆژەکە چاککردنەوەی گۆڕەری ژمارە سێی وێستگەی گردمەلاش لەخۆ دەگرێت کە چەندین ساڵ بوو لە کار کەوتبوو.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، کێشەی کارەبای قەزای قوشتەپە و 22 گوندی ناوچەکە بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی چارەسەر دەکرێت و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان و جووتیارانی سنوورەکە سوودمەند دەبن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.