به‌رپرسانی ئیدارەی مۆزەخانەی لۆڤەر له پاریسی فه‌ره‌نسا گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی نوێیان ئاشکرا کرد بۆ تووندکردنەوەی ئاسایشی مۆزه‌خانه دوای ئەو دزییە شۆكهێنه‌ره‌ی كه روویدا له مانگی رابردوودا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، بەرەبەیانی 19ی ئۆکتۆبەر بارهەڵگرێک کە کرینێکی هەڵگرتبوو لەبەردەم مۆزەخانەی بەناوبانگی فەرەنسا وەستا و دوو پیاویش سەرکەوتنە سەر باڵکۆنی هۆڵەکانی ئەپۆلۆ، کە گەوهەرەکانی تاجی فەرەنسی تێدا نمایشکرا بوو، دوای شکاندنی پەنجەرەكان، توانییان هەشت پارچە تاجی زێڕینی كۆن بدزن و هه‌ڵبێن.
راچیدا داتی، وەزیری رۆشنبیری فەرەنسا رایگه‌یاند، ده‌بێت جارێكی تر یاساكانی پارێزگاریكردن له مۆزه‌خانه دابڕێژرێنه‌وه و پاسه‌وانی ئه‌منیی زیاتر بكرێت و كاته‌كانی سه‌ردانی بۆ گه‌شتیارانیش رێكبخرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌رپرسانی ئیدارەی مۆزەخانەی لۆڤه‌ر دروستکردنی دیوارێكی سنووربه‌ندی ئه‌منیی به پاسه‌وانی تایبه‌ت و رێكخستنی ئاسایشی بۆ مۆزەخانەکە راگەیاند، کە ئەرکی پەیوەندی نێوان سەرجەم بەشە پەیوەندیدارەکانی پێسپێردراوە.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، دەستەی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا رایگەیاند، کە ئامێری سیكیوریتی نوێ لە هەفتەکانی داهاتوودا دادەنرێت، هەروەها لە چەند مانگی داهاتوودا کامێرای چاودێری ئه‌منیش زۆر زیاد ده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.