یەکێتی ئەوروپا ئهمرۆ هەینی رایگەیاند، پێدانی ڤیزەی فرە چوونە ژوورەوە بە رووسیاکان بۆ وڵاتەکانی ئهندام رادەگرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ فشارخستنە سەر مۆسکۆ لە شەڕی دژی ئۆکراینا.
کایا کالا، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگهیاندووه: "ئەستەمە پاساو بۆ هەڵگیرسانی شەڕ بێنینهوه، بۆیه جوڵهی ئازادی بۆ هاووڵاتییانی رووسی له تهواوی وڵاتانی ئهوروپا سنووردار دهكهین.
یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه، "لەمەودوا هاووڵاتییانی رووسیا ناتوانن ڤیزەی فرە چوونەژوورەوە وەربگرن. ئەمەش واتە دەبێت هەر جارێک کە پلانیان هەیە بۆ گەشتکردن بۆ یەکێتیی ئەوروپا داوای ڤیزەی نوێ بکەن".
له بهیاننامهكهدا ئهوهش هاتووه: "ئەم سنووردارکردنانە رێگە خۆش دهكهن بە پێداچوونەوەی وردتر بە داواکاری ڤیزه بە مەبەستی کەمکردنەوەی هەر مەترسییەکی ئەمنیی بهسهر وڵاتانی ئهوروپا."
كایا کالاس گوتیشی: "لە ئێستادا بەهۆی فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکەکەماندا رووبەڕووی پەککەوتن و تێکدانی بێوێنە دەبینەوە، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە هاووڵاتیانمان بپارێزین".
له بهیاننامه تازهكهی یهكێتیی ئهوروپادا هاتووه: به پێی یاسا نوێیەکان بۆ کەیسە رەواکانی وەک كارى پیشهیی رۆژنامەنووسی سەربەخۆ و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه زانستی و پیشهییهكان تایبهتمهندی رهچاوكراوه.
27وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێستاوە سنووردارکردنی جووڵەی دیپلۆماتکارانی vووسیایان تووندتر کردووە کە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کاردەکەن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.