Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:44

وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ لە رێکەوتنی ستراتیژیی بەشدارە له‌گه‌ڵ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.  

ئه‌مرۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێراق لە 6ی تشرینی دووەمی 2025 ڕاوێژێکی تەکنیکیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەکانی هەردوولا بە بەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا.

نوێنەرانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەمنیی و سەربازی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە:

بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردن، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئەم هاوکارییانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پاراستنی سەروەری عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.