جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک تا ئێستا گرێبەستی عەرەبی هاوردە نوێ دەکاتەوە، لە کاتێکدا ئەو گرێبەستانە بەپێی یاسا پووچەڵ کراونەتەوە و دەبێت زەوییەکان بگەڕێنەوە بۆ خاوەنە کوردەکانیان.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای کرد کە سەرەڕای بڕیارە یاساییەکان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بەردەوامە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی عەرەبی هاوردە لەسەر زەوی جووتیارە کوردەکان.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: "دوای گەیشتنی زانیاری بەوەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک تاوەکو ئێستا گرێبەستی عەرەبی هاوردە نوێ دەکاتەوە، سێ نووسراومان ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ کرد".
گوتیشی: "وەزیری کشتوکاڵیش لەسەر ئەو بابەتە ئاگاداری کەرکووک و دیالە و سەڵاحەدین کردووە کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکرێت، چونکە ئەو گرێبەستانە بەپێی یاسا پووچەڵ بوونەتەوە و زەوییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خاوەن زەوییەکان".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە تا کاتی گەڕانەوەی تەواوی زەوی جووتیارانی کورد و پووچەڵکردنەوەی گرێبەستی هاوردە، بێدەنگ نابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.