سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 25 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتبووە بەر و لە وڵاتی لیبیا دەستگیر كرابوون، لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
پاش گەیشتنەوەیان بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاری، لەگەڵ ئازادکراواندا بوون و پشکنینی پێویستی پزیشکییان بۆ ئەنجامدرا.
دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەسوكاریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.