Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:57

ئەنجوومەنی ئاسایش رەزامەندی نیشان دا لەسەر دەرهێنانی ئەحمەد شەرع لە لیستی سزاكان

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەندی نیشان دا ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا لە لیستی سزاكانی دەربهێنێت.

لە كۆبوونەوەی دوێنێ پێنجشەممەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژەی دەرهێنانی ناوی ئەحمەد شەرع لە لیستی سزاكان خرایە دەنگدانەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگیان لەسەر پڕۆژەكە بۆ دەرهێنانی ناوی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لە لیستی سزاكان دا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر دەرهێنانی ناوی ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سووریاش درا بۆ دەرهێنانی لە لیستی سزاكان.

هەڵگرتنی ئەم سزایانە لە كاتێكدایە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا سەردانی ئەمریكا بكات و لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: رۆژی دووشەممە رێكەوتی 10/11/2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا دەكات.

راشیگەیاندبوو: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو سەرۆك رێككەوتنی چوونە نێو هاوپەیمانی دژی داعش ئیمزا دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر لە مانگی ئایاری رابردوو لە سعوودییە چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا كەوتبوو، ئەمەش یەكەمین كۆبوونەوەی سەرۆكی سووریا بووە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.