Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆك بارزانی لە ڕێی نامەیەكی هاوخەمیدا بەناوی خۆی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب کرد، بۆ كۆچی دوایی كۆلۆنێل ڕیچارد ناب بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەستەڵاتی كاتی هاوپەیمانان لە هەولێر لە ساڵی 2003.

سەرۆك بارزانی لەو نامەیەدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی، (كۆلۆنێل ناب)ـی وەك دۆستێكی ڕاستەقینە و هاوپەیمانی گەلی كوردستان وەسف كردووە كە لە دوای كۆڕەوی مێژوویی گەلی كوردستان لە 1991 ڕۆلێكی باڵای هەبوو لە یارمەتیدانی گەلی كوردستان و لە قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمیش یارمەتیدەر بوو لە بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێم و پتەوترکردنی پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و ئەمریكا.

سەرۆك بارزانی لە نامەكەدا هەروەها سوپاسی خزمەتەكانی كۆلۆنێل ناب دەكات و ڕێزی هەمیشەییی خۆی بۆ خانەوادەكەی دەردەبڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.