ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز " بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاوەڕوان دەکرێت پۆلیسی بەریتانیا وردەکاریی زیاتری لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەبارەی هێرشێکی چەقۆ بۆ سەر شەمەندەفەرێکی له‌نده‌ن بخاتەڕوو کە تیایدا 10 کەس له سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به سه‌ختی بریندار بوون.
لای خۆیه‌وه، کیێر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە قووڵی نیگەرانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه و به وه‌حشیگه‌ری ناوی برد.
پۆلیسی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئەفسەرانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پشتگیریی لە لێکۆڵینەوەکە دەکەن و کاردەکەن بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخی رووداوه‌كه و هۆكاره‌كانی پشتی رووداوه‌كه.
رۆژنامەی "بی بی سی" به‌ریتانی بڵاویکردەوە، پۆلیسی گواستنەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئه‌مرۆ یەکشەممە به‌روونی ده‌گه‌نه ئه‌نجامی رووداوه‌كه و دواتر بۆ هه‌موولایه‌كی روون ده‌كه‌نه‌وه.
جێی باسه، شەوی شەممە له‌لایه‌ن دوو کەسی نه‌ناسراوی ده‌مامكدراو، هێرشی چه‌قۆ ده‌كرێته سه‌ر شەمەندەفەری فریاگوزاری لە شاری هانتینگدۆن لە کامبریجشایری رۆژهەڵاتی به‌ریتانیا.
دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی به‌ریتانیا رایگەیاند، 10 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، 9 کەس لەوانە تووشی برینی سه‌خت بوونه كه كارمه‌ندانی شاره‌وانی و فریاگوزارین.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.