Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 23:10

شەقامەکانی گەڕەکی 11ـی ئادار لە ئاکرێ قیرتاو دەکرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 800 ملیۆن دینار، بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە گەڕەکی 11 ـی ئادار لە سنووری شارەوانیی ئاکرێ.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 800,470,000 دینار درا، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە سنووری شارەوانیی ئاکرێ.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاکرێ دابین کراوە و تایبەتە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە گەڕەکی 11ـی ئادار لە سنووری شارەوانیی ئاکرێ.

هەروەها وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەدا، جگە لەم پڕۆژەیە، ئێستا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دیکە لە سنووری شارەوانیی ئاکرێ لە قۆناغی جێبەجێکردندان. بەپێی پلانی شارەوانیش، پڕۆژەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە شارەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.